سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دوو دیداری جیادا چاوی به پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌كه‌وێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا دكتۆر ریاز عه‌زاز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بواری خزمه‌تگوزاری پارێزگای به‌غدا و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانی پایته‌خت و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كان بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی پایته‌خت كارا بكات ودیارترین كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكات وكار له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
له‌دیدارێكی تری‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له پارێزگاری به‌غدا به‌ڕێز جومعه عه‌توانی كرد و له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری پایته‌خت وكاركردن بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ئاسایش وسه‌قامگیری پارێزگا كرا و سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی پارێزگای به‌غدا ئه‌رك و كاره‌كانی جێبه‌جێ بكات وهه‌موو پێداویستی هاوڵاتیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دابین بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به به‌هێزكردنی لایه‌نی خزمه‌تگوزاری وبه‌رزكردنی ئاستی بژێوی هاوڵاتیانی عیراقی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
1/5/2017