سه‌رۆكی په‌رله‌مان له میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی سه‌لاحه‌ددین چاودێری كۆنگره‌یه‌كی ئاشتبوونه‌وه‌ی هۆزایه‌تی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆز و پیاوماقووڵه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق و ڕۆڵی هۆزه‌كان له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی عیراقی بۆ ده‌ركردنی تیرۆریستانی داعش ورزگاركردنی خاكی عیراق كرا.
سه‌رۆك جبوری ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی هۆزه‌كانی عیراقی كرد له پاراستنی یه‌كگرتوویی نشتیمانی و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وخولقاندنی حاڵه‌تی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاو نه‌هێشتنی توندوتیژی وبه‌شداریكردن له ئاشتبوونه‌وه‌و هێنانه‌دی بارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆزه‌تیڤ وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا پشت به ڕۆڵی هۆزه‌كان ده‌به‌ستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خاوه‌ن حیكمه‌ت وڕای ژیرن.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاودێری كۆنگره‌یه‌كی ئاشتبوونه‌وه كرد كه له كۆتاییدا ئه‌نجامی باشی به‌خۆیه‌وه بینی وپه‌یوه‌ندی برایه‌تی ویه‌كڕیزی گه‌ڕایه‌وه نێوان هه‌ردوولای ئاشتبوونه‌وه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان سوپاسی گه‌وره‌ی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ گرنگیدانی به‌ڕێزی به هۆزه‌كان و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆڵیان له‌هه‌موو سمینار‌و دیدار و كۆنگره‌كاندا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/5/2017