سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی سه‌ركرده‌و پارته‌كانی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری ده‌كات و لیستێكی داواكاری له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردندا له‌شانده‌كه وه‌رده‌گرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی سه‌ركرده‌و رێكخراو و پارته‌كانی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری (مه‌سیحی) كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایش و قۆناغی دوای داعش كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی چۆنیه‌تی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و پێگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان كرا، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی وپێدانی مافی هه‌موو هاوڵاتیان به‌پێی بنه‌مای دادپه‌روه‌ری ویه‌كسانی .
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه مه‌سیحیه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن وئاماژه‌ی به زۆڵم وزۆرداری كه‌ده‌رهه‌ق به مه‌سیحیه‌كان كراوه كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌ركرده‌ی پارت و رێكخراوه‌كان لیستێكی داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه داواكاری گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری (مه‌سیحی) له‌چوارچێوه‌ی ده‌سپێشخه‌ری چاره‌سه‌ركردندا له خۆ ده‌گرێت.
له‌كۆتاییدا هه‌موولایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كاره‌كانی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست وكاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی وبرایه‌تی له نێوان هاوڵاتیاندا.