جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیدا پیرۆزبایی له كه‌ناڵی ئاسمانی NRT عه‌ره‌بی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی له كه‌ناڵی ئاسمانی NRT كرد به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه و هیوای خواست كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ركه‌وتن وداهێناندا.
هه‌روه‌ها شێخ محمد له لێدوانه‌كه‌یدا گووتی :” خۆشحاڵین كه جوانترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مۆمی كه‌ناڵی ئاسمانی NRT عه‌ره‌بی پێشكه‌شتان بكه‌ین، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بوونی خۆی له شه‌قامی عیراقی وكوردستانیدا سه‌لماند وچه‌ندین دۆسیه‌و بابه‌تی گرنگی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی خسته‌ڕوو”.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووباره پیرۆزبایی له فه‌رمانبه‌رو كاربه‌دستانی كه‌ناڵه‌كه كرد وهیوای خواست كه به‌رده‌وام بن له سه‌ركه‌وتن وخزمه‌تكردنی راگه‌یاندنی ئازاد دا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/5/2017