جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی سه‌رۆككۆمار ده‌كات وتاوتوێی پدۆزینه‌وه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماردا.. هومام حه‌مودی بابه‌تی دۆزینه‌وه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا له‌گه‌ڵیدا تاوتوێ ده‌كات.
سه‌رۆككۆماری عیراق د. فوئاد مه‌عسوم، له نووسینگه‌ی خۆی له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، پێشوازی له جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆزینه‌وه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا كرا، به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یاسا گرنگه‌كان وه‌كو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ویاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ویاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ویاسای تر.