سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ بۆ ئازادی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ رۆژنامه‌وانی، پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو رۆژنامه‌نووس وڕاگه‌یاندنكارانی‌ عیراق كرد.
جبوری‌ له‌لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ رۆژنامه‌وانی له‌ به‌هێزكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین وپاڵپشتیكردن وچه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت ومافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌وڵاتدا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها گووتی‌ :” رۆژنامه‌وانی رۆڵێكی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ تیرۆر له‌ڕێگه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ راستی‌ وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانمان له‌ سه‌نگه‌ری‌ شه‌ڕدا دژ به‌تیرۆریستانی‌ داعش”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ووشه‌ی‌ راست چه‌كێكی‌ كارابوو به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌ ده‌یویست یه‌كگرتوویی‌ عیراق تێكبدات وله‌هه‌مان كاتیشدا قوربانیدانی‌ رۆژنامه‌نووسان وكاره‌كانیان له‌ بنیاتنانی‌ وڵات له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ وئازادی‌ به‌رزنرخاند.
جبوری‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی‌ یاساكانه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌شی‌ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی‌ ده‌كات وداوایكرد كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئازاد كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن وببنه‌ لایه‌نێكی‌ كاریگه‌ر بۆ خولقاندنی‌ رای‌ گشتی‌ ورۆڵی‌ رۆژنامه‌وانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێزتر بكرێت.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

3/5/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com