هومام حه‌مودی داوا له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ ره‌خساندنی زانیاری وداواده‌كات یاسای پاراستنی رۆژنامه‌نووسان كارا بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی، پیرۆزبایی له هه‌موو رۆژنامه‌نووس وده‌زگاكانی رۆژنامه‌وانی وڕاگه‌یاندن كرد وداوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان كرد كه یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ ره‌خساندنی زانیاری وئازادی راده‌ربڕین به‌پێی ده‌ستور و یاسا.
حه‌مودی له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی رۆژنامه‌وان وراگه‌یاندنكاران كرده‌وه له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری، وتیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵی پاڵه‌وانان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا، داواشیكرد كه بڕگه‌كانی یاسای پاراستنی رۆژنامه‌نووسان كارا بكرێن بۆ پاراستنی مافی راده‌ربڕین وداوای له لایه‌نه حكومیه‌كان كرد گیانی رۆژنامه‌نووسان بپارێزن وپه‌له بكه‌ن له سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان، هه‌روه‌ها داوایكرد كه‌چاودێری و هاوكاری خێزان وكه‌سوكاری شه‌هیدانی “ووشه‌ی ئازاد” بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شدارن له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا.