هومام حه‌مودی: پێویسته پلانێكی هاوبه‌ش دابنرێت بۆ كاركردن له‌پێناو تۆماركردنی شوێنه‌واره‌كانی بابل له لیستی یۆنسكۆدا
له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند داموده‌زگایه‌كی بابل… هومام حه‌مودی داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بازرگانی وده‌سته‌ی حه‌شدی میللی ده‌كات كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕستن و چنینی حیلله بكه‌ن وكاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ تۆماركردنی شوێنه‌واره‌كانی بابل له لیستی یۆنسكۆدا.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌شتێكی مه‌یدانیدا به‌یاوه‌ری پارێزگاری بابل به‌ڕێز سادق مه‌دلول سولتانی سه‌ردانی كۆمپانیای ڕستن و چنینی حیلله‌و چه‌ند ده‌زگاو فه‌رمانگه‌یه‌كی تری ئه‌و شاره كرد وه‌كو كارگه‌ی ده‌رزی پزیشكی ونه‌خۆشخانه‌ی ئیمام سادق وسه‌ندیكای مامۆستایان- لقی حیلله وشوێنه‌واره‌كانی بابل.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێخ حه‌مودی جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی پلانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزارو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆماركردنی شوێنه‌واره‌كانی بابل له‌ناو لیستی كه‌لتوری جیهانی “یۆنسكۆ” وئاماژه‌ی به‌گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وگرنگیدان به‌م بابه‌ته له ئه‌جیندای گفتوگۆكاندا.
هه‌روه‌ها حه‌مودی له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام سادق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ناو وڵات كرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و پارێزگانه‌ی كه بارودۆخێكی باش له‌ڕووی ئاسایشه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینن ودووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به نه‌خۆشخانه‌ی باش هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی تێدایه.