هومام حه‌مودی هه‌نگاوی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌و پیشه‌سازی له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كان بۆ مامۆستایان به‌رزده‌نرخێنێت
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ سه‌ندیكای مامۆستایان له بابل …
هومام حه‌مودی هه‌نگاوی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌و پیشه‌سازی له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كان بۆ مامۆستایان به‌رزده‌نرخێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه به‌ڕێز كازم حه‌مامی بۆ یه‌كێك له راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی به‌غدا سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه بۆ مامۆستایان یه‌ك جار له ماوه‌ی ساڵیكدا، هه‌روه‌ها بڕیاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی له ڕستن وچنین به‌ڕێژه‌ی 15% بۆ كادره‌كانی بواری خوێندن ورێژه‌ی 20% بۆ هێزه‌كانی چه‌كداری وڵات به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ باره‌گای سه‌ندیكای مامۆستایان له حیلله، داوایكرد كه لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان به‌شداری به‌مامۆستایان بكات له كۆبوونه‌وه‌كانیدا وتاوتوێكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بن له سه‌رچاوه‌ی یاسادانان ومامۆستایانی به بنه‌مای سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وڵات ژمار ورونیكرده‌وه كه سه‌ردانی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئه‌و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌وه دێت و وه‌كو رێزلێنانێكه بۆ رۆڵیان له دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز وهۆشیار.