سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری پێشوازی له شاندێكی ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له شاندێكی ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وڵات وده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی یاسای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سامانی گوازراو ونهگوازراوی پیاوانی رژێمی پێشوو كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه یاساكه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه وئه‌و زانیارییانه‌ی كه له راگه‌یاندندا باسكران وێنه‌یه‌كی ناته‌واوی به بابه‌ته‌كه به‌خشیووه وزۆر كه‌موكورتی تێدایه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ده‌ركردن وپه‌سه‌ندكردنی یاساكان وپاراستنی ئاسایش و مافه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
7/5/2017