سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر: تیرۆر نه‌یتوانی وێنه‌ی یه‌كڕیزی ویه‌كده‌نگی قه‌زاكه تێكبدات وبه‌هه‌وڵ و كۆششی ئێوه ته‌لعفه‌ر له‌جاران باشتر ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی قه‌زاكه و دیارترین كێشه‌كانی ناوچه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان له‌دوای رزگاركردنی له تیرۆریستانی داعش كرا.
سه‌رۆك جبوری گووتی كه تیرۆر ویستی یه‌كڕیزی وبرایه‌تی خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر تێكبدات وهه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ی وروژاندنی فیتنه‌ی تائیفه‌گه‌ریه‌وه یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگا بشوێنێت، به‌ڵام به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌و پلانه سه‌ری نه‌گرت وله‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا خه‌ونه بچووڵه‌كه‌ی له‌ناوده‌چێت وته‌له‌عفه‌ر به‌هه‌وڵ و كۆشش وبرایه‌تی وخۆشه‌ویستی ئێوه باشتر له‌جاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی ” ئێمه هه‌ست به هه‌ستیاری روداوه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ین وپێمانوایه كه له ئێستاوه پێویسته هه‌موولایه‌ك كۆببنه‌وه وگفتوگۆ له‌نێوان هۆزه‌كانی قه‌زاكه بكرێت وپێویسته كه ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بپارێزرێت”.
جبوری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رونیكرده‌وه كه ” هه‌موو پێكهاته‌كانی ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه وتیرۆریستان هیچ جیاوازییه‌كیان له‌نێوان پێكهاته‌و مه‌زهه‌به‌كاندا نه‌كرد وبه‌بێ جیاوازی زۆردارییان له‌هه‌موولایه‌ك كرد وپێویسته تیرۆر جارێكی تر جێگای خۆی له شاره‌كه نه‌كاته‌وه وكاتی ئه‌وه هاتووه كه ته‌له‌عفه‌ر به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو پێكهاته‌كان دووباره ژیانی ئاسایی بۆی بگه‌ڕێته‌وه وهه‌موو كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می تیرۆریستان چاره‌سه‌ر بكرێن”.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد وهه‌وڵه‌كانی له پێناو ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وچه‌سپاندنی ئاشتی وئارامیدا به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
7/5/2017