ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان ده‌دات و میوانداری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/5/2017، له‌دانیشتنی سی و دووه‌مینی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی وئاماده‌بوونی 176 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان ده‌دات و میوانداری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پسیارێكی زاره‌كی.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، په‌رله‌مانتار جاسم محمد به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش خوێنده‌وه، تێیدا پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی به‌شێك له قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر یاریگاكانی وه‌رزشی عیراق.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا وناوچه‌كانی تر خوێنده‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی خیوه‌تگای هۆل.
له‌لایه‌كی تره‌وه، شێخ هومام حه‌مودی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتار ته‌ها رفاعی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برایه‌كه‌ی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی پرۆژه یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی درێژخایه‌ن به فه‌رمانبه‌ر و چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن میوانداری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی به‌ڕێز سه‌لاح نوری خه‌له‌ف كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پسیارێكی زاره‌كی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار مه‌شعان جبورییه‌وه ئاراسته‌ی كران.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی پرۆژه یاسای دانیشتنی هاوڵاتیانی بیانی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی به‌رگری ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، شێخ حه‌مودی رایگه‌یاند كه هه‌مواركردنێك له خشته‌ی لێپرسینه‌وه‌كاندا ده‌كرێت پاش وه‌رگرتنی سێ نووسراو و به‌ڵگه‌نامه سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌و كشتوكاڵ وپه‌روه‌رده و گووتی كه به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ وه‌زیره‌كانی ناوبراو ده‌نێردرێن و واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 10/5/2017 هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
9/5/2017