سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی رۆمانیا ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چاوی به وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا به‌ڕێز تیودۆر فیۆریل میلیشكانۆ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێ بۆ زیادكردنی هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
سه‌رۆك جبوری رونیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ رۆمانیا ببه‌ستێت وهیوای خواست كه ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ پێدانی ڤیزا بۆ عیراقیه‌كان به‌تایبه‌تی خوێندكاره عیراقیه‌كان وئاسانكردنی پێدانی ئیقامه پێیان.
له دیدارێكی تری‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به وه‌زیری ته‌ندروستی رۆمانیا به‌ڕێز فلۆریان دۆریل بۆدۆغ كه‌وت وبابه‌تی هاریكاری هاوبه‌ش له‌بواری ته‌ندروستیدا و چۆنیه‌تی ئاڵۆگۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی وسوودوه‌رگرتن له پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی رۆمانیا له‌بواری ته‌ندروستیدا خرایه به‌ر باس وگفتوگۆ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به وه‌زیری كاروباری ناوخۆی رۆمانیا خاتوو كارمین دانیالا دان كه‌وت وله‌دیداره‌كه‌دا خاتوو دان نوێترین شێوازی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی تاوانباران وپاراستنی سنوره‌كانی خسته‌ڕوو وخوازیاربوو كه عیراق سوودی لێوه‌رگرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بازرگانی رۆمانیا به‌ڕێز ئه‌لیكساندرۆ بتریسكۆ كه‌وت وتاوتوێی بواری هاریكاری بازرگانی وخولقاندنی ده‌رفه‌تی نوێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی له‌گه‌ڵیدا باس كرد وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به دڵنیاكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له عیراق بكه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/5/2017