سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه كه عیراق ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی له‌بواری وزه‌دا هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر به‌ڕێز نوره‌ددین بۆته‌رفه و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و زیادكردنی بواره‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ زیادكردنی ده‌رفه‌تی هاریكاری وجێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق قۆناغی قورسی تێپه‌ڕاندووه وبه‌ره‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی هه‌رێمیدا، به‌جۆرێك كه قۆناغێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ڕونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌دا و عیراق ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی له‌م بواره‌دا هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری میوان سوپاسی سه‌رۆك جبوری كرد بۆ ئه‌و دیداره و ڕۆڵی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبه‌هێزكردنی بواری یاسادانان له وڵات‌دا به‌رزنرخاند.