هومام حه‌مودی پیرۆزبایی له وه‌رزشوانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق وڕۆڵی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش له‌م بواره‌دا به‌رزده‌نرخێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق به‌گشتی و وه‌رزشوانان و وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌تایبه‌تی كرد، به‌بۆنه‌ی بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق.
حه‌مودی ئه‌و بریاره‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌مدا وگووتی كه شانازی وسه‌ربه‌رزی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیری لاوان و وه‌رزش عه‌بدولحسێن عه‌بتان و كه‌سایه‌تیه‌كانی تر به‌تایبه‌تی له یه‌كێتی عیراقی و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی، كه به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشوانانی ئێمه له ناو خاكی خۆیاندا به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بكه‌ن.
له‌كۆتاییدا حه‌مودی هیوای خواست كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ناو خاكی عیراقدا ئه‌نجام بدرێت، تێیدا جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی پاڵپشتی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ودوور له توندوتیژی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌رببڕن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كه بسه‌لمێنن.