سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ دانیشتووانی سلێخ: پێویسته هه‌موو تواناكان بخرێنه‌كار بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌ردانی لای ره‌سافه‌ی شاری به‌غدای كرد ونوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی فورقان له ناوچه‌ی سلێخ كرد.
دوای ته‌واوبوونی نوێژ، سه‌رۆك جبوری چاوی به ئیمام و ووتاربێژی مزگه‌وت و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان كه‌وت وله‌دیداره‌كه‌دا خه‌ڵكی ناوچه‌كه كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی بواری خزمه‌تگوزاریان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان وله‌هه‌مان كاتیش‌دا سوپاسی به‌ڕێزیان كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو تواناكان بخرێنه‌كار بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان له به‌غدا وهه‌موو پارێزگاكان، به‌تایبه‌تی دوای ته‌واوبوونی قۆناغی داعش كه ئێستا له دوا ساته‌كانیدایه وئاماژه‌یكرد كه خۆی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان ده‌كات وهه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزێته‌وه.