ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی كاره‌باو شاره‌وانیه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/5/2017 له‌دانیشتنی سی وچواره‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 166 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك وبڕیارێكی په‌رله‌مانی وچه‌ند پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتار عه‌لی بدێری به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌نی ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای پاسه‌وانانی شه‌و ژماره (8)ی ساڵی 2000 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئاسایش وبه‌رگری ویاسایی وداراییه‌وه پێشكه‌شرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو، تێیدا داوا له حكومه‌ت كراوه كه به‌په‌له كار بكات بۆ راگرتنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له‌سه‌ر زۆنگاوه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشور، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی ده‌ستێوه‌ردان له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاو وكردنی به ده‌ریاچه‌ی تایبه‌ت و پێویسته به‌په‌له جووڵه بكرێت بۆ رزگاركردنی زۆنگاوی صلیبات كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچۆنی سامانێكی گه‌وره‌ی ماسی له‌م ناوچه‌یه‌دا.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای رێكخستنی كاری راوێژكارانی لیژنه‌ی یاسایی دوابخات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار عه‌لی عه‌لاق به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی خوێنده‌وه تێیدا پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی ئیمام مه‌هدی (س) وراپه‌ڕینی پازده‌ی شه‌عبان له دژی رژێمی پێشوو له‌هه‌موولایه‌ك كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن میوانداری به‌ڕێز سامی ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نشتیمانی بۆ وه‌به‌رهێنان كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی په‌رله‌مانتار زه‌ینه‌ب سابت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن میوانداری وه‌زیری كاره‌با به‌ڕێز قاسم فه‌هداوی كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران حه‌نان فه‌تلاوی وهاشم رازی جه‌بار و عه‌بدولقه‌هار سامه‌ڕائی و عالیه نوسه‌یف.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن میوانداری وه‌زیری شاره‌وانی وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون خاتوو ئان نافع كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئیبتیسام هاشم و عه‌واد عه‌وادی وئه‌نغام حوشی وزه‌ینه‌ب سابت.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 15/5/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
14/5/2017