سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژارده‌ی پارالۆمپی عیراق خه‌ڵات ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی وه‌رزشوانان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونیدا له ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی هه‌ڵبژارده‌ی پاراڵۆمپی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایكرد گرنگی زیاتر به بواری وه‌رزشی بدرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره گرنگه وبه‌رزكردنی ناوی عیراق له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
جبوری له قسه‌یه‌كیدا به‌م بۆنه‌یه وه‌رزشوانانی به‌سامانێكی نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌مدا وگووتی كه پێویسته گرنگیان پێبدرێت وهانیان بده‌ن له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا، هه‌روه‌ها گووتی ” هیوا ده‌خوازین كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بێت له بنیاتنانی وڵات وپێگه‌یاندنی خاوه‌ن توانا‌و به‌هره‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری كارا له‌هه‌موو پێشبڕكێی وه‌رزشی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا بكه‌ن”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد وه‌كو وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن، كه یاریگاو شوێنی پێویست دابین بكه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره وه‌رزشه و گووتی ” په‌رله‌مان كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی راسته‌قینه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پاراڵۆمپی وشانازی به ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه ” له‌رۆژانی دابێت یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت كه هیواخوازین خواستی هه‌موو وه‌رزشوانانی عیراقی جێبه‌جێ بكات وژیانێكی سه‌ربه‌رز بۆیان دابین بكات”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی پاراڵۆمپی رۆڵی سه‌رۆك جبوری له پاڵپشتیكردنی وه‌رزش به‌گشتی له‌رێگای ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاسای پێویست بۆ به‌رزكردنی ئاستی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رزنرخاند.