سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ عیراق له‌ دووباره‌ نه‌خشه‌كێشانی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ و ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ری‌ وڵاتان دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ وپێشهاته‌كانی‌ پرۆسه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ مووسڵ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌سه‌ر ئاستی‌ سه‌ربازی‌ ومرۆڤیدا كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕكردنی‌ زانیارییه‌كان له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ڕۆڵی‌ عیراقی له‌ دووباره‌ نه‌خشه‌كێشانی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ره‌كی‌ له‌قه‌ڵه‌مدا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ زاڵبوونی‌ زمانی‌ گفتوگۆ وله‌ یه‌كتر تێگه‌یشتن ورێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری‌ وئاسایشی‌ وڵاتان، به‌جۆرێك كه‌ كار بكات بۆ له‌ناوبردنی‌ بیری‌ تیرۆریستی‌ كه‌ دووره‌ له‌ رێنماییه‌كانی‌ ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌ ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان بخرێنه‌كار بۆ په‌له‌كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان وكاراكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌قۆناغی‌ دوای‌ داعش وله‌هه‌مان كاتیشدا پاڵپشتی ئه‌مریكای بۆ عیراق له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر وبواره‌كانی‌ تردا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سلێمان رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ وڵات وپاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان وهه‌وڵی‌ به‌رده‌وامی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراق به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com