جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات كه قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی روداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی قه‌زای تۆزخوماتوو بكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له قایمه‌قامی تۆزخورماتوو به‌ڕێز شه‌لال عه‌بدول وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین حه‌سه‌ن گه‌رمیانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قه‌زاكه وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كان له كورد وتوركمانه‌كان به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌و دواییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌رچوونی بڕیارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه كرا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا، دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كانی قه‌زای تۆزخورماتوو ده‌خاته‌ڕوو وگووتی كه په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتووانی قه‌زای تۆزخورماتوو وباپهندكردنی حكومه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا وبه‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست وته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ردراوه بۆ قه‌زای تۆزخورماتوو كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌بدول وكهرمیانی رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ورۆڵی پۆزه‌تیڤی له به‌دواداچوونی كاروباری هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رزنرخاند.