سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز محمد عه‌لی حه‌كیم ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وبه‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئابوری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژئاوای ئاسیا (ئیسكوا) كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له به‌ڕێز محمد عه‌لی حه‌كیم كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه یه‌كه‌م جاره له مێژوودا ئه‌و پۆسته به‌ر عیراق ده‌كه‌وێت وگووتی كه هه‌ڵبژاردنی ناوبراو وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار بۆ ده‌زگایه‌كی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو ئیسكوا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌وایه‌تی عیراق له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها جبوری دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به هه‌وڵ وكۆششی هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی راسته‌قینه‌ی عیراق له‌ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه وشه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ وبارودۆخی ئاواره‌كان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وبه‌شداریكردنی له ده‌ركردنی زۆرێك له یاسای تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌رزنرخاند.