سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆ باڵیۆزی‌ عیراق له‌ به‌حره‌ین: مه‌ترسیه‌كانی‌ ئێستا واپێویست ده‌كات كه‌ گفتوگۆی‌ ڕاوشكاوانه‌و بنیاتنه‌ر له‌نێوان عیراق و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا به‌رده‌وام بێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین به‌ڕێز ئه‌حمه‌د نایف ره‌شید دلێمی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق به‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ وهه‌وڵه‌ دبلۆماسیه‌كانی‌ عیراق بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌به‌هۆی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ به‌رده‌م ناوچه‌كه‌دا، پێویسته‌ گفتوگۆی‌ راوشكاوانه‌و بنیاتنه‌ر له‌نێوان عیراق و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا به‌رده‌وام بێت و ڕۆڵی‌ عیراقی‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌ كاریگه‌رو كارا له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ ئاسایشدا كه‌ عیراق توانی‌ بۆ هه‌موولایه‌ك بسه‌لمێنێت كه‌ ده‌توانێت به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌موو جیهان روبه‌ڕوی‌ تیرۆر ببێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ قۆناغی‌ داهاتوو پێویستی‌ به‌ جموجۆڵێكی‌ بێ وه‌ستان هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاڵپشتی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر یان به‌شداریكردن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ وێرانبووه‌كاندا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com