موفتی شیشان له‌ میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مودی‌: ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ له‌ عیراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن ده‌رچووی قوتابخانه‌ی‌ وه‌هابین

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، له‌ شاری‌ گرۆزنی‌ پایته‌ختی‌ شیشان، چاوی‌ به‌ موفتی‌ شیشان شێخ محمد سالح مجیێڤ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ عیراق وجه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر كرا وشێخ حه‌مودی‌ سوپاسی‌ موفتی‌ ئه‌و وڵاته‌ كرد بۆ هه‌ڵوێستی‌ به‌رامبه‌ر تیرۆر و ته‌كفیرییه‌كان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گیانی‌ عیراقیه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ رایگه‌یاند كه‌ موفتی‌ شیشان له‌دوای‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان سه‌ردانی‌ به‌غداو وشاره‌كانی‌ تری‌ عیراق ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شێخ مجیێڤ گووتی‌ ” تیرۆریستان ده‌رچووی‌ قوتابخانه‌ی‌ وه‌هابین وئه‌وان ئێستا به‌ناوی‌ ئاین كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وڵاته‌كان تێكده‌ده‌ن”.
له‌كۆتاییدا شێخ حه‌مودی‌ ڕۆڵی‌ روسیاو سه‌رۆك پۆتین له‌ هاوكاریكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆردا به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com