سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی ئه‌حراری په‌رله‌مانی ده‌كات وتاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وبواری ئاسایش له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی ئه‌حراری په‌رله‌مانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وبواری ئاسایش وڕۆڵی چاودێری ویاسادانانی په‌رله‌مان وگرنگترین ئه‌و یاسانه‌ی كه بڕیاره له قۆناغی داهاتوودا په‌سه‌ند بكرێن كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا كرده‌وه وداوای له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كرد كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات وهاوڵاتی له‌به‌رچاو بگرن وهه‌موویان پێكه‌وه یه‌كده‌نگ ویه‌كڕیزبن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه جه‌نگی دژی داعش گه‌یشتووته قۆناغی كۆتایی، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌بن بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان وكاركردن بۆ له‌ناوبردنی توندڕه‌وی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان ستایشی رۆڵی سه‌رۆك جبوری كرد له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان وهه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له وڵات‌دا.