سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشهاته‌كانی سیاسی وبواری ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی وڵات وناوچه‌كه كرا، هه‌روه‌ها باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كده‌نگ ویه‌ك هه‌ڵوێست بن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه روبه‌ڕوبووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه وپێویسته عیراقیه‌كان به‌ڵێن به‌یه‌كتر بده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به قۆناغی دوای داعش كرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی وڵاته وجه‌ختی له‌سه‌ر دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوو كرده‌وه.