سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ تشیلی: عیراق روبه‌ڕوبووی‌ تیرۆر بووه‌ وقوربانی گه‌وره‌یدا له‌پێناو به‌رگریكردن له‌ ئاسایش وئاشتی‌ جیهانی

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاتی‌ تشیلی به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئیڤان فلۆریس غارسیا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ تشیلی-عیراقی‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وكردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ نوێ بۆ هاریكاری‌ هاوبه‌ش كرا و سه‌رۆك جبوری‌ خواستی‌ عیراقی‌ دووپاتكرده‌وه‌ له‌ فراوانكردنی‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ تشیلیدا به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌رله‌مانیدا، له‌هه‌مان كاتیشدا ستایشی‌ ئه‌زموونی‌ تشیلی وپێشكه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌ڕووی‌ ئابوری‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا كرد.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر گه‌یشتووته‌ قۆناغی‌ كۆتایی و عیراقیه‌كان قوربانی گه‌وره‌یان له‌پێناو به‌رگریكردن له‌ ئاسایش و ئاشتی‌ جیهانیدا پێشكه‌شكرد، له‌هه‌مان كاتیشدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ده‌ركردنی‌ یاسای پێویست بۆ به‌هێزكردنی‌ ئه‌زموونی‌ دیموكراتی‌ له‌ وڵاتدا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز غارسیا رۆڵی‌ عیراقی له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وقوربانیدانی‌ گه‌لی‌ عیراقی‌ به‌رزنرخاند وله‌هه‌مان كاتیشدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێك ده‌ره‌خسێنێت بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لانی‌ هه‌ردوو وڵاتدا.

هه‌روه‌ها غارسیا داوه‌تنامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ تشیلیه‌وه‌ دایه‌ سه‌رۆك جبوری‌، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنامه‌ی‌ هاریكاری‌ وئاڵوگۆڕكردنی‌ پسپۆڕێتی‌ له‌ نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات ئیمزا كرا.

شایه‌نی‌ باسه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ عیراقی – تشیلی ئاماده‌ی‌ دیداره‌كه‌بوون.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com