له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنیدا له‌ كۆنگره‌ی‌ ئابوری‌ قازان… هومام حه‌مودی‌ داوا له‌جیهان ده‌كات ستراتیجیه‌تێكی‌ ئابوری‌ كارا له‌گه‌ڵ عیراق بگرنه‌به‌ر ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق دڵی‌ ئابوری‌ جیهانه‌

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌میانه‌ی‌ ئاماده‌بوونی‌ له‌ لووتكه‌ی‌ ئابوری‌ نۆیه‌م له‌ قازانی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ ته‌تارستانی‌ روسیا، داوای‌ له‌ نوێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ “كۆنگره‌ی‌ قازان” دا كرد، كه‌ سیاسه‌تێكی‌ ئابوری‌ “بازرگانی‌، پیشه‌سازی‌” كارا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگرنه‌به‌ر و گووتی‌ “عیراق دڵی‌ ئابوری‌ جیهانه‌”.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ گووتی‌ ” وڵاتی‌ ئێمه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ وهه‌رلایه‌نێك ویستی‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئێمه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ری‌ رێز له‌ عیراق بگرێت وپه‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وڵات دروست بكات”.
حه‌مودی‌ به‌ده‌رفه‌تێكی‌ زێڕینی‌ زانی‌ كه‌ عیراق گرنگی‌ به‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ خۆی‌ بدات، هه‌روه‌ها كاراكردنی‌ كه‌رتی‌ “پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵ” وبه‌كارهێنانی‌ لێهاتووه‌كانی‌ عیراق له‌ بنیاتنانی‌ ئابوری‌ وبه‌كارخستنی‌ ده‌ستی‌ كار.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com