هومام حه‌مودی ومهعسوم ده‌گه‌نه شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوشیروان موسته‌فا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، به‌یاوه‌ری سه‌رۆككۆماری عیراق گه‌یشته باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه نوشیروان موسته‌فا.
شێخ حه‌مودی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ره‌و ئارامگای خوالێخۆشبوو به‌ڕێكه‌وت وله مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا وبه‌ئاماده‌بوونی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف ئاڵای عیراق به‌رزكرایه‌وه وچهپكه گوڵێك له‌سه‌ر ئارامگای “موسته‌فا” دانرا.
دواتر حه‌مودی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌ی به‌ژیانی سیاسی نوشیروان موسته‌فا كرد.