ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر لكاندنی په‌یمانگای دادوه‌ری به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/5/2017 له سی و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو پرۆژه یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی خۆی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نشتیمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو نوشیروان موسته‌فا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز ئارام شێخ محمد به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی سیاسی نوشیروان موسته‌فا خوێنده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی قه‌یره‌وان له‌تیرۆریستانی داعش خوێنده‌وه تێیدا ستایشی رۆڵی پاڵه‌وانه‌كانی حه‌شدی متیویت له‌ڕزگاركردنی ئه‌و ناوچه‌یه كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای لكاندنی په‌یمانگای دادوه‌ری به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاككردنی زیندانی و گیراوه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ویاسایی وئاسایش وبه‌رگری ومافی مرۆڤ پێشكه‌شكرابوو وبڕیاردرا له‌دانیشتنی داهاتوودا ته‌واو بكرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره (45)ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دوای ئه‌وه په‌رله‌مانتار عه‌لی عه‌لاق به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی هاوپه‌یمانی نشتیمانی خوێنده‌وه، تێیدا هێرشكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی به‌حره‌ین بۆ سه‌ر ماڵی مه‌رجه‌عی ئاینی شێخ عیسا قاسم وده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی به‌رگریكه‌ر له‌م مه‌رجه‌عه ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 25/5/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
23/5/2017