سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ته‌قینه‌وه تیرۆریسته‌كه‌ی مانشسته‌ر ئارینا ڕسوا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ته‌قینه‌وه تیرۆریسته‌كه‌ی مانشسته‌ر ئارینا كه ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه ڕسوا كرد.
به‌ڕێزی گووتی ئه‌وه‌ی له مانشته‌ر ئارینا روویدا تاوانێكی تیرۆریستی بوو وئه‌وه‌مان بۆ دیار ده‌كات كه پێویستی هه‌موولایه‌ك یه‌كگرتووبن و هه‌وڵه‌كان بخه‌نه‌كار بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه كه گه‌لی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ شانشینی به‌ریتانیا له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپاتده‌كاته‌وه وجه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتان كرده‌وه بۆ داڕشتنی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنی گه‌لان وكۆمه‌ڵگه‌كان له‌م جۆره تاوانانه.