سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری پێشوازی له شاندی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب له ماوه‌ی رابردوودا خسته‌ڕوو وئاماژه‌ی به دیارترین هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان بۆ هه‌ندێك له سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب له‌بواری په‌ره‌پێدانی یاساكاندا كرد.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته پلانێك بۆ یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب دابنرێت به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی عه‌ره‌بی كرده‌وه بۆ ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی پسپۆڕی و تواناكانی هونه‌ری وئه‌كادیمی له‌نێوانیاندا.
هه‌روه‌ها جبوری هه‌ڵوێسته‌كانی پاڵپشتیكردنی یه‌كێتی ناوبراو وبه‌شداریكردنی له داڕشتنی یاساكان وه‌كو یاسای مه‌ده‌نی ویاسای سزاكان ویاسای كاروباری تاكه‌كه‌سی به‌رزنرخاند و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پارێزه‌ری عه‌ره‌بی له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شق وڕاهێنان وبه‌ستنی كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به لقه جیاجیاكانی یاسا له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ورۆڵی له‌بواری یاسادانان و ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان وخزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌رزنرخاند.