ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌مودی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به پاڵپشتیكردنی هه‌ردوو كۆمپانیای زیوت و دیالا به‌رزده‌نرخێنێت و به ده‌ستكه‌وتێكی نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به زیادكردنی رێژه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ كۆمپانیای ڕۆنی ڕووه‌كی وراسپاردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ كڕینی بڕگه‌كانی پسووله‌ی خۆراك له‌م كۆمپانیایه‌ی به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها داواكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی گوازره‌وه‌ی كاره‌با له‌هه‌ردوو كۆمپانیای دیالا و كۆمپانیای پیشه‌سازی كاره‌با بكرێت به هه‌نگاوێكی پیرۆز وسه‌ركه‌وتوو بۆ به‌هێزكردنی ئابوری وڵات له‌قه‌ڵه‌مدا.
شێخ حه‌مودی ئه‌و بڕیارانه‌ی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ پیشه‌سازی نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌مدا، كه ده‌كرێت ببێته هۆكاری كاراكردنی كارگه‌كانی عیراق وله‌خۆگرتنی به‌هره‌كانی زانستی و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆمان وئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانی ئێمه‌بوو بۆ ئه‌و كارگانه و هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی كه چه‌ندین كارگه‌ی له پارێزگاكانی وڵات‌دا له‌خۆگرت.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه :” ڕووكردنی حكومه‌ت له داهاتی تر وپشت نه‌به‌ستن به‌نه‌وت وه‌كو تاكه داهاتی وڵات، یه‌كێكه له گرنگترین چاكسازییه‌كانی ئابوری”، و هۆشداریدا كه ” عیراقی دوای داعش گۆڕانكاری زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بگره له به‌هێزكردنی داموده‌زگاكانی وڵات وپشت به‌ستن به‌خۆ وفراوانكردنی وه‌به‌رهێنان وسنورداركردنی هاورده‌كردنی كاڵای بیانی”.