سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له شای ئۆردن ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی له شای ئۆردن عه‌بدولڵای دووه‌م كوڕی حوسه‌ین وگه‌لی ئۆردن ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی (71) ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی شانشینی ئۆردن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه وڵاتی ئۆردن وبهسهرۆكایهتی شا عه‌بدولڵا كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی ژیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه یادی سه‌ربه‌خۆیی شانشینی ئۆردن هاوته له‌گه‌ڵ رۆڵی گه‌وره‌ی ئۆردن به‌رامبه‌ر دۆزه‌كانی چارهنووسزاكانی عه‌ره‌بدا و دووپاتیشیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئۆردن به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و‌ئێستا له باشترین قۆناغهكانیدایه.
هه‌روه‌ها جبوری خۆشحاڵیخۆی ده‌ربڕی به گه‌شه‌پێدانی وڵاتی ئۆردن به‌سه‌رۆكایه‌تی شا عه‌بدولڵا له‌هه‌موو بواره‌كاندا وستایشی رۆڵی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له به‌هێزكردنی ئاشتی وبرایه‌تی وخزمه‌تكردنی دۆزه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی.