نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ده‌ستنیشانكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایان بۆ ده‌عوه وفه‌توا دان له‌مزگه‌وتی ئه‌بی حه‌نیفه‌ی نو‌عمان (ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت ) به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ده‌ستنیشانكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
حوسه‌ینی پیرۆزبایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری گه‌یانده زانایانی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وهیوای خواست كه ئاسایش و سه‌قامگیری له عیراق وسه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌رپابێت.
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی گووتی كه مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز داوامان لێده‌كات كه یه‌كڕیز ویه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق دور له ناكۆكی وكێشه‌كان.