ئارام شێخ محمد ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كانی شاری ته‌هران به‌توندی رسوا ده‌كات وداواده‌كات هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی دراوسێدا بكرێت بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ته‌هران كه ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی كرده ئامانج به‌توندی رسواو شه‌رمه‌زاركرد و داوای له وڵاتانی دراوسێ كرد كه هاوكاری هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی سه‌ربازی وئاسایشدا به‌هێز بكه‌ن وهه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌كار بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستیه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها شێخ محمد گووتی ” له‌كاتێكدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان كه ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌نه ئامانج رسواو شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، پاڵپشتی خۆمان بۆ كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌بڕین وپاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵ وكاره‌كان ده‌كه‌ین له‌پێناو له‌ناوبردنی تیرۆر‌و توندڕه‌وی كه هه‌ڕه‌شه له‌هه‌موو جیهان ده‌كات”.