هومام حه‌مودی ته‌قینه‌وه‌كانی ته‌هران ڕسوا ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه: چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه بسووتێنن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هێرشه تیرۆریستیه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كانی شاری ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران كه په‌رله‌مانی ئێران و ئارامگای خومه‌ینی كرده ئامانج وچه‌ندین هاوڵاتی شه‌هیدو برینداربوون ڕسواو شه‌رمه‌زار كرد.
حه‌موودی دووپاتیكرده‌وه:” دیاره كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت وڵاتانی ناوچه‌كه بسووتێنن وئاسایشی گه‌لان تێك بده‌ن، هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناكۆكیه‌كان وروخاندنی ناوچه‌كه و گووتی ئه‌گه‌ر رێوشوێنی تووند به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌وا هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ونه به‌ر ئاگری تیرۆر.
له‌كۆتاییدا حه‌مودی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وگه‌لی كۆماری ئیسلامی كرد وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست وشههیدانیش به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خوای گه‌وره شادبن.