هومام حه‌مودی‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات رێگه‌ له‌ ده‌ستدرێژ كردنه‌ سه‌ر مامۆستایان بگرێت

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردن بۆ سه‌ر مامۆستاو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتاییدا شه‌رمه‌زاركرد وداوای‌ له‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كرد كه‌ به‌په‌له‌ كاربكه‌ن بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ مامۆستایان ولێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكه‌ران و گووتی‌ كه‌ خۆی‌ به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كات.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ گووتی‌: دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژی له‌لایه‌ن قوتابیان وكه‌سوكاریان بۆ مامۆستایان، كه‌ دواینیان ئه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌جه‌ف وزیقار روویدا به‌هۆی‌ لاوازی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن وسه‌ندیكای‌ مامۆستایان وڕای‌ گشتی‌ یه‌.
حه‌مودی‌ هۆشداریدا :” روخانی‌ وڵات له‌ روخانی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنیدا ده‌ستپێده‌كات وئێمه‌ رێگه‌ناده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و شته‌ ڕووبدات”، وداوای‌ له‌هه‌موولایه‌ك كرد به‌تووندی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی‌ گفتوگۆكان و ده‌ركردنی‌ پرۆژه‌ یاسای پاراستنی‌ مامۆستا كرده‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌ وپاڵپشتیكردنی‌ مامۆستایان وبه‌رزنرخاندنی‌ كاره‌كانیان له‌دروستكردن وخزمه‌تكردنی‌ مرۆڤ دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com