سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیراندا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی سوودوه‌رگرتن له‌ماوه‌ی دوای داعش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وپه‌ره‌پێدانی بواری ئابوری وخزمه‌تگوزاری ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق له‌بواره‌كانی ئاسایش وسیاسی وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی رۆڵی عیراق له بواری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی سوودوه‌رگرتن له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان به‌سه‌ر تیرۆر‌و به‌هێزكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرنگی سوودوه‌رگرتن له ماوه‌ی دوای داعش بۆ خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی گونجاو و وه‌لانانی هه‌موو ناكۆكیه‌كان دووپاتكرده‌وه، به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل جێبه‌جێ بكات وپه‌ره به بواری ئابوری وخزمه‌تگوزاری بدرێت وده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت بۆ به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌پێی بنه‌مای رێزگرتن وهاوكاری ئابوری وبازرگانیدا.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر گه‌شتی هه‌رێمی سه‌رۆكوه‌زیران كه بڕیاره دوای چه‌ند رۆژێك ئه‌نجام بدرێت وگرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ودراوسێدا تاوتوێ ده‌كرێن.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی عیراق بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه وبۆچوونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه و دووپاتیان كرده‌وه كه عیراق له‌ماوه‌ی رابردوودا قوربانی گه‌وره‌ی به‌هۆی تیرۆره‌وه داوه ، هه‌ربۆیه پاڵپشتی هه‌ر كارێك ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.