سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش له گه‌ڵ باڵیۆزی ژاپۆن ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق به‌ڕێز فۆمیۆ ئایوای كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق وگۆڕه‌پانی هه‌رێمی وپه‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق وژاپۆن ورێگاكانی هاریكاری له‌بواره‌كانی ئابوری وبازرگانیدا تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها باسی رۆڵی ژاپۆن كرا له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی پرۆژه گرنگه‌كان له عیراق كه له‌ڕێگه‌ی قه‌رزی وڵاتی ژاپۆنه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه‌دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاریكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه وئاماژه‌ی به گرنگی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ژاپۆنی كرده‌وه كه یه‌كێكه له ئه‌زموونه كه‌م وێنه‌كان له جیهاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی وڵاتی ژاپۆنی له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری مرۆڤی وبههاناوهچوونی ئاواره‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ژاپۆن پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی عیراقی به‌سه‌ر تیرۆردا كرد وخواستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه له‌فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری وگووتی كه عیراق وژاپۆن په‌یوه‌ندی پته‌ویان هه‌یه.