سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری ومناره‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فیكری چه‌وتی تیرۆر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی كه تاوانكاری داعش هه‌موو سنوره‌كانی به‌زاندووه وئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامه‌كانی بیری چه‌وتی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌یه كه ته‌نانه‌ت مزگه‌وته‌كانیش زیانیان پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه تاوانێكی نوێی ئه‌نجامدا پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو تاوانه‌كانی دڕندانه‌ی تری ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی موسڵ ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری گه‌وره ومه‌ناره‌كه‌ی كه یه‌كێكبوو له شوێنه مێژوویی و ئاینی گه‌وره بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان به‌رزده‌نرخێنین، له‌هه‌مان كاتدا داوایان لێده‌كه‌ین كه په‌له‌بكه‌ن له رزگاركردنی براكانیان له هاوڵاتیانی شاری موسڵی كۆن ئه‌وانه‌ی كه به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن له‌برس وترس وتۆقاندن وده‌ستیان ده‌گوشین بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه به‌یه‌كجاره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی موسڵ وهه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراق رزگاریان بێت”.
ره‌حمه‌ت له شه‌هیدانی عیراق بێت وهیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.