سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كاندا له‌باشوری به‌غدا: پاراستنی سه‌قامگیری وئاسایشی ناوچه‌كه وبه‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كاندا له‌ماڵی شێخ شه‌فیق مه‌عجون جبوری له‌باشوری به‌غدا، دووپاتیكرده‌وه كه هۆزه‌كان ده‌توانن روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كان ببنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاسایش‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” ڕۆڵه‌كانی هۆزه‌كان به‌بوێری روبه‌ڕوی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بوونه‌وه وئه‌وان پاڵپشتیكه‌ری راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش بوون بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵ وپێگه‌ی هۆزه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا به‌رزنرخاند وئاشكرایكرد كه به‌درێژایی مێژووی عیراق هۆزه‌كان مۆڵگه‌ی عیراقیه‌كان بوون له هه‌موو قه‌یران ومه‌ینه‌تیه‌كاندا و له‌كاتی ناكۆكیه‌كاندا خیوه‌تێكی پارێزه‌ر بوون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” رۆڵێكی هه‌ستیار وترسناك چاوه‌ڕێمان ده‌كات، ئه‌ویش پاڵپشتیكردنی حكومه‌ته له‌ڕێگه‌ی كاركردنی جددی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وپه‌ره‌پێدانی هه‌ردوو دۆسیه‌ی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی شاری به‌غدا”.