سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وباڵیۆزی‌ ئه‌مریكا چۆنیه‌تی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر وبه‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌رده‌وامبوونی‌ هاریكاری‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر وبه‌هێزكردنی‌ ئاسایشی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ زیادكردنی‌ ئاستی‌ پاڵپشتیكردن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌بواری‌ مرۆڤی‌ وهاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگیدا دژ به‌ تیرۆریستانی‌ داعش وئه‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بوو له‌ سنورداركردنی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وپاراستنی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ وجیهان له‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ تیرۆر.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ وهه‌وڵه‌كانی‌ عیراق له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر وبواری‌ مرۆڤی‌ وپاڵپشتیكردنی‌ كاره‌كانی‌ عیراق له‌ به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com