سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ خیوه‌تگای‌ كیلۆ 60 ڕسوا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ خیوه‌تگای‌ كیلۆ 60 له‌ ڕۆژئاوای‌ ره‌مادی‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ شه‌هیدبوونی‌ چوار هاوڵاتی‌ وبرینداربوونی‌ 10 تر ڕسوا كرد.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌تووندی‌ ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ی‌ له‌ خیوه‌تگای‌ ئاواره‌كاندا ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد وداوای‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش كرد كه‌ هه‌موو رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌م كاره‌ تیرۆریستیانه‌ وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌ هه‌وڵێكه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانمان له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كاندا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان كرد وداوای‌ له‌خوای‌ گه‌وره‌كرد كه‌ شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شادبكات وسه‌بوریش به‌ كه‌سوكاریان بدات وهیوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ برینداره‌كان خواست.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com