سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ لیبیا له‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ لیبیا له‌ عیراق به‌ڕێز ناجی‌ شه‌لقه‌م كرد به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ عیراق.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ وپێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ له‌ عیراق وناوچه‌كه‌و دۆسیه‌ی‌ تیرۆر كرا وسه‌رۆك جبوری‌ رۆڵی‌ جه‌نابی‌ باڵیۆزی‌ له‌ باشكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌رزنرخاند.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رۆڵی‌ لیبیا له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش ورێكخستنه‌ توندڕه‌وه‌كاندا گرنگه‌ وگووتی‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ هاوكاری‌ زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا بكات له‌ دۆسیه‌ی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆردا وهاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ لیبیا رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ كاری‌ نێرده‌ دبلۆماسیه‌كان له‌ وڵاتدا به‌رزنرخاند و خواستی‌ لیبیای‌ له‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هاوكاری‌ له‌ گه‌ڵ عیراقدا دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com