هومام حه‌مودی‌: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و نه‌وت و گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و نه‌وت بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ و گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و كانزاكان- كۆمپانیای‌ ڕستن وچنین، بۆ دابینكردنی‌ كاڵای‌ پێویست بۆ كۆمپانیای‌ گشتی‌ بۆ به‌بازاڕكردنی‌ ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی‌ پزیشكی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وژینگه‌ به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ رێكه‌وتنی‌ كۆمپانیای‌ پیشه‌سازی‌ هایدرولیكی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت- كۆمپانیای‌ بۆڕییه‌ نه‌وتیه‌كان بۆ دروستكردنی‌ كه‌ره‌ڤان به‌هه‌موو قه‌باره‌كان، به‌كارێكی‌ گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.
شێخ حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ :” ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ست له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌ بۆ جوڵاندنی‌ بواری‌ پیشه‌سازی‌ نشتیمانی‌ وبه‌كارخستنی‌ ده‌ستی‌ كار وبه‌هێزكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ به‌گشتی‌” وهیوای خواست كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ڵامی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ بده‌نه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ پیشه‌سازی‌ عیراقی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ باش كرد له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com