سه‌رۆكی په‌رله‌مان: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان پێویستی به‌یه‌ك سه‌نگه‌ری‌هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات ودابینكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ووته‌یه‌كیدا له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی رێزلێنان به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی موسڵ، دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و رۆژانه‌ی كه به‌سه‌ر عیراقدا تێده‌په‌ڕن له‌لای ئێمه زۆر گه‌وره‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆتایی به‌قۆناغی تیرۆرهات وهێزه‌كانی ئێمه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه توانیان خاكی وڵات له تیرۆریستان رزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات‌دا، ئه‌وانه‌ی به خوێنی پاكی خۆیان توانیان خاكی وڵات رزگاربكه‌ن و دواڕۆژێكی گه‌ش بۆ عیراق دابین بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” قۆناغێكی نوێ چاوه‌ڕێمان ده‌كات كه بریتیه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه هه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان، بۆ كۆتایهێنان به لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش له مێژووی عیراق”.
له‌كۆتاییدا جبوری داوایكرد رێز له قوربانیدانی شه‌هیدان بگیرێت له‌رێگه‌ی كاركردن بۆ دابینكردنی دوارۆژێكی گه‌ش وگووتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دوا ساڵی یاسادانانی خۆیدا له‌به‌رده‌م ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگدایه كه دوارۆژی عیراق دیاری ده‌كات.