جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد دووپاتیده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردراون دراونه‌ته لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك جبوری وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی شێخ هومام وبه‌ڕێز ئارام شێخ محمد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ونوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كان له هۆڵی ده‌ستوریدا به‌ست.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین بابه‌ت كرا له‌وانه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی بابه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كان وخستنه‌ڕووی چه‌ندین بابه‌ت و دۆسیه‌ی گرنگ له‌وانه ساڵنامه‌ی یاسادانان ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان وپسیاره زاره‌كیه‌كان وكاری چاودێری له وه‌رزی یاسادانانی نوێ‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئارام شێخ محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌موو یاساكانی حكومه‌ت كه بۆ ئه‌نجومه‌ن نێردراون دراونه‌ته لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و گووتی كه لاوازییه‌ك هه‌یه له‌بواری هه‌ماهه‌نگیدا له‌نێوان په‌رله‌مان وحكومه‌تدا به‌تایبه‌تی له‌بواری چه‌ند یاسایه‌كدا كه بیروڕای جیاواز له‌سه‌ری هه‌یه.
هه‌روه‌ها شێخ محمد جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كان و فراكسیۆنه‌كان كرده‌وه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری یاسادانان ونه‌هێشتنی كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ده‌ركردنی یاساكاندا.