سه‌رۆكی په‌رله‌مان: قۆناغی داهاتوو پێویستی به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهێنانی بۆچوونێكی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌غدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیده‌كاته‌وه كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهێنانی بۆچوونێكی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز وناودارانی به‌غدای پایته‌خت كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری وچۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان كرا.
سه‌رۆك جبوری گوێبیستی كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌ی جێنشینی ئه‌و هۆزانه بوو وبه‌ڵێنیدا كه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان.
هه‌روه‌ها جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه بۆ یه‌ككگرتنی بۆچوونه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنی ئاستی كاری سیاسی ویه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان وپاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات و دووپاتیكرده‌وه كه وڵات روبه‌ڕوی چه‌ندین مه‌ترسی ده‌بێته‌وه وپێویستی به یه‌كگرتنی هه‌موولایه‌ك هه‌یه، هه‌ربۆیه پێویسته برایه‌تی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا بڵاوبكرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هۆزه‌كان وهه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ونه‌هێشتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژیانی هاوڵاتی عیراقی‌دا به‌رزنرخاند.