سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا داواده‌كات یاسا گرنگه‌كان له ساڵی یاسادانانی ئێستادا ته‌واوبكرێن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا كرد، بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی یاسادانان وته‌واوكردنی یاساكان بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوودا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
جبوری داوای له فراكسیۆنه سیاسیه‌كان كرد كه له‌سه‌ر نه‌خشه رێگایه‌ك رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ساڵی یاسادانانی ئه‌نجومه‌ندا یاسا گرنگه‌كان ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به گرنگی پابه‌ندبوونی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوون له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا كرد به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی نیسابی یاسایی، كه ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان پابه‌ند بكه‌ن له ئاماده‌بوونی دانیشتنه‌كان.
له‌كۆتاییدا جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنی هه‌موو یاساكان وته‌واوكردنی بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌كان وپێشكه‌شكردنی پسیاری زاره‌كی ونووسراو كرده‌وه.