سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌وێت وتاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وسه‌ركه‌وتنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق له‌ موسڵ له‌گه‌ڵیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، چاوی‌ به‌ سه‌رۆككۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وبواری‌ ئاسایش له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ ناوخۆ وچه‌ند دۆسیه‌كی‌ گرنگ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ عیراق به‌سه‌ر تیروریستانی‌ داعشدا له‌ شاری‌ موسڵ.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ تاوتوێی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان كرا، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ بابه‌تی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌كی‌ ڕوون بۆ دواڕۆژی‌ ئه‌و وڵاته‌ دابڕێژرێت له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕزگاركردنی‌ هه‌موو خاكی‌ وڵات له‌ تیرۆریستان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com